بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان لە ڕۆژی دووشەممەوە ٢٧ی دیسامبەری ٢٠٢١ دەستی پێ کراوەو وتووێژەکان بە بۆچوونی شاندەکانی دانوستانکار پێشکەوتنی لێ کەوتووەتەوە.
لە خولی ڕابردوودا کۆبوونەوەکانی کارناسی لە ڤییەنا لە ئارادا بووەو ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەی کارگروپی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان بە ئامادە بوونی کارناسانی ئێرانی و تاقمی چوارو یەک لە ھوتێل کوبورگی ڤییەنا بەڕێوە چوو.
جیا لەم کۆبوونەوەیە کلرگروپی سێھەم تایبەت بە ڕیزی ڕاپەڕاندیش بە ئامادە بوونی کارناسانی ئێران و تاقمی چوارویەک لە ھوتێل کوبورگی شاری ڤییەنای پێتەختی نەمسا بەڕێوە برا.
342/